له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك و هێرشێكی‌ چه‌كداریدا نزیكه‌ی‌ 100كه‌س كوژران و برینداربون



ژماره‌ی‌ كوژراوانی‌ ته‌قینه‌وه‌ و هیرشه‌ كانی‌ مه‌قادیشۆی‌ پایته‌ختی‌ سۆماڵ گه‌یشته‌ 34 كوژراو 59 بریندار و بزوتنه‌وه‌ی‌ شه‌بابیش به‌رپرسیارێتی‌ هێرشه‌كانی‌ گرته‌ ئه‌ستۆ.

به‌رپرسێكی‌ پۆلیسی‌ سۆماڵ ئاشكرایكرد گروپێكی‌ توندڕه‌وی‌ خۆكوژ كه‌ له‌ 9 كه‌س پێكهاتوون هێرشیان كردوه‌ سه‌ر دادگای‌ سه‌ره‌كی‌ مه‌قادیشۆ و به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م 29 كه‌سی‌ مه‌ده‌نی‌ كوژراون و ده‌یانی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

هاوكات ئۆتۆمبیلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی‌ مه‌قیشۆ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ 5 كه‌س كوژراوه‌ و به‌مه‌ش به‌ گشتی‌ 34 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی‌ 60 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ سۆماڵ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ سوماڵ به‌ هاوكاری‌ هێزه‌ ئاشتیپارێزه‌كان كۆنترۆڵی‌ ناوچه‌كه‌یان كردوه‌ و هه‌ر 9 چه‌كداره‌ خۆكوژه‌كه‌یان كوشتووه‌.

دوای‌ رووداوه‌كه‌ش بزوتنه‌وه‌ی‌ شه‌باب له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی‌ هێرشه‌كانی‌ گرته‌ ئه‌ستۆ.


15/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500