بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ئێران: دوای‌ 5 ڕۆژ هێشتا پارێزگای‌ بوشه‌هر ده‌له‌رزێت



KNNC

بومه‌له‌رزه‌ی‌ به‌دواهاتوو به‌ به‌رده‌وامی‌ پارێزگای‌ بوشه‌هری‌ ئێران ده‌هه‌ژێنێت و ئێرانیش نیگه‌رانی‌ وڵاتانی‌ كه‌نداو سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی‌ بڵابونه‌وه‌ی‌ تیشكی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌ بێ‌ بنه‌ما وه‌سفده‌كات.


پاش تێپه‌ڕینی‌ پێنج رۆژ به‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌ 6 رێخته‌ریه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ بوشه‌هری‌ ئێراندا، هێشتا بومه‌له‌رزه‌ی‌ به‌دواهاتوو به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌له‌رزێنێت و ته‌نها رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 8 بومه‌له‌رزه‌ی‌ 4 رێخته‌ری‌ ناوچه‌كه‌یان له‌رزاندوه‌.


به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ ئێران نیگه‌رانی‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ مه‌ترسیدار له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌ به‌ هۆی‌ به‌رزی‌ پله‌ی‌ گه‌رماو گه‌یاندنی‌ زیان به‌ تۆڕه‌كانی‌ ئاوی‌ ناوچه‌كه‌.


له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ كه‌نداو له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا نیگه‌رانی‌ خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌گه‌ری‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ تیشكی‌ ئه‌تۆمی‌ و زیان گه‌یشتنم به‌ وێستگه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بوشه‌هر ده‌ربڕی‌،  داوایان له‌ ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆم كرد تیمێكی‌ پشكنین ره‌وانه‌ی‌ بوشه‌هر بكات.


محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران نیگه‌رانی‌ وڵاتانی‌ كه‌نداوی‌ به‌ بێ‌ بنه‌ما وه‌سفكرد و رایگه‌یاند: وێستگه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بوشه‌هر ده‌توانێت له‌ به‌رامبه‌ر بومه‌له‌رزه‌ی‌ 8 په‌له‌ییشدا پارێزراوبێت.



15/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500