KNNC
نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نزوێلا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌ركوتنی به‌ده‌ست هێناو ركابه‌ره‌كه‌شی ئه‌نجامه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و داوای دووباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كات و سوپای ڤه‌نزوێلاش هۆشداریدا سه‌باره‌ت به نانه‌وه‌ی هه‌رجۆ‌وره ئاژاوه و بشێویه‌ك.
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ڤه‌نزوێلا كۆتایی پێهات، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند، نیكۆلاس مادۆرۆ كاندیدی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نزیكه‌ی له 51%ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێناوه وئه‌نریكه كاپریلسی كاندیدی ئۆپۆزسیۆندا زیاتر له 49%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه .
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش لایه‌نگرانی هۆگۆ چاڤێز له به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا و لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆنیش ناڕه‌زاییان له دژی ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕی.
ئه‌نریكه كاپریلیس كاندیدی ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه قبوڵ ناكات، چونكه له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا ساخته‌كاری كراوه.
نیكۆلاس مادۆرۆش ئاماده‌یی خۆی بۆ دووباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ربڕی و داوای له لایه‌نگرانی كرد، دان به خۆیاندا بگرن، چونكه هیچ ساخته‌كاریه‌ك نه‌كراوه و چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش دانیان به بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردندا ناوه.
هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ڤه‌نزوێلا هۆشداریدایه ئۆپۆزسیۆن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به دروستكردنی پشێوی نائارامی ناده‌ن و به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵیان به سه‌ر دۆخه‌كه‌دا هه‌یه.