له‌ خاكی‌ سوریاوه‌ چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی‌ لوبنان كرا



KNNC

له‌ خاكی‌ سوریاوه‌ چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی‌ لوبنان كراو ئیئتلافی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریاش داوا له‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ ده‌كات واز له‌ قاعیده‌ بهێنێت.


له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی‌ پێكداددانه‌كانی‌ سوریا جموجۆڵی‌ چه‌كداره‌كانی‌ حزبۆڵای‌ لوبنان و چه‌كدارانی‌ سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی‌ نێوان لوبنان و سوریا فراوانتر بووه‌ و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ رابردوو له‌ خاكی‌ سوریاوه‌ چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی‌ ناوچه‌ی‌ قه‌سر له‌ لوبنان كرا.


سوپای‌ لوبنان ئاشكرایكرد به‌یانی‌ ئه‌مڕۆش جارێكی‌ تر ناوچه‌كانی‌ قه‌س، حوش سه‌ید عه‌لی‌، خرایپ به‌تن، هاوه‌نباران كراون و به‌ هۆیه‌وه‌ 2 هاوڵاتی‌ لوبنانی‌ كوژراون و 3ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.


له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئیئتلافی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانێتی‌ نێوان رێكخراوی‌ قاعیده‌ و به‌ره‌ی‌ نوسره‌ی‌ سوریا ده‌ربڕی‌ و رایگه‌یاند، رێگه‌ به‌ هیچ هه‌نگاوێك له‌ خاكی‌ سوریادا ناده‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌وانه‌ ئازادی‌ و دیموكراسیدا نه‌یه‌ته‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ن و داوای‌ له‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ كرد واز له‌قاعیده‌ بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ ریزی‌ ئۆپۆزسیۆن.



15/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500