KNNC
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له راپۆرتێكدا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌فغانستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی چاندنی رووه‌كی خاشخاش له‌و وڵاته ده‌ربڕی.
نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، له 12 ویلایه‌تی ئه‌فغانستان له كۆی 34 ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته رێژه‌ی رواندنی رووه‌كی خاشخاش كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ری تلیاك به‌كارده‌هێنرێت 3 ئه‌وه‌نده زیادی كردوه.
پێشبین ده‌كرێت له ساڵی 2013دا ئه‌فغانستان ژماره‌ی پێوانه‌یی له به‌رهه‌مهێنانی تلیاكدا تۆمار بكات.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له كۆی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان ته‌نها له ویلایه‌تی هه‌رات رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تلیاك دابه‌زیووه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی ئیداره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، نیگه‌رانی ئه‌وه له ئارادایه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان رێژه‌ی چاندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌فغانستان چه‌ندین ئه‌وه‌نده زیاد بكات.