ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری‌ پیشاوه‌ر 80 قوربانیی‌ لێكه‌وته‌وه‌



KNNC

ژماره‌ی‌ كوژراوانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شاری‌ پیشاوه‌ری‌ پاكستان بۆ 18 كوژراو 58 بریندار به‌رزبووه‌وه‌.


پۆلیسی‌ پاكستان ئاشكرای‌ كرد شه‌وی‌ رابردوو له‌ شاری‌ پیشاوه‌ر بۆمبێك له‌ ناو ئاپۆرای‌ لایه‌نگرانی‌ پارتی‌ نیشتمانی‌ عه‌وام كه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كۆببوونه‌وه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م 18 كه‌س كوژراون و 58 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.


هاوكات بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ گرته‌ ئه‌ستۆ.


له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند موشه‌كێكیان ئاراسته‌ی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ خێڵنشینی‌ وه‌زیرستانی‌ باكوری‌ كردوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ 5 كه‌س كوژراون كه‌ پێده‌چێت چه‌كداری‌ تاڵیبان بن.


هاوكات دادگای‌ باڵای‌ پاكستان رێگه‌ی‌ به‌ خۆكاندیدكردنی‌ په‌روێز موشه‌ڕه‌فی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ پاكستان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌ نه‌داو پێشبینی‌ ده‌كرێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ناڕه‌زایی‌ لایه‌نگرانی‌ موشه‌ڕه‌فی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌.



17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500