میسر، دووه‌م كه‌س به‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا



KNNC

به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ میسر، بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی‌ نیسانی‌ 2013، دووه‌م توشبووی‌ په‌تای‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.


له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا( 2013 ) ئه‌مه‌ دووه‌م حاڵه‌تی‌ مردنه‌ به‌و  په‌تایه‌، كه‌ له‌ كۆی‌ سێ‌ توشبوو دوانیان مردوون.


بریكاری‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ میسر، رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نی‌ 26 ساڵ بووه‌.


وتیشی‌: "گه‌نجه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ پارێزگای‌ ده‌قهلیه‌ی‌ باكوری‌ قاهیره‌، گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌".


پێگه‌ی‌ (اخبار میسر) بڵاویكرده‌وه‌، به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌ رایانگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا ته‌نها سێ‌ كه‌س توشی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌بوون، كه‌ ئه‌مڕۆ دووه‌میان گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.



17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500