پاكستان: پاش بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا موشه‌ڕه‌ف له‌ناو هۆڵی‌ دادگا هه‌ڵدێت



KNNC

دادگای‌ باڵای‌ پاكستان بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ په‌روێز موشه‌ڕه‌فی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ پاكستانی‌ ده‌ركرد و موشوڕه‌فیش له‌ هۆڵی‌ دادگا هه‌ڵات.


به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دادگایه‌كی‌ شاری‌ ئیسلام ئابادی‌ پاكستان به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ داواكاریه‌كی‌ موشه‌ڕه‌ف بۆ ئازادكردنی‌ به‌ شێوه‌ی‌ كاتی‌ و دانانی‌ كه‌فاله‌ت  بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌په‌له‌ی‌  په‌روێز موشه‌ڕه‌فی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ پاكستانی‌ ده‌ركرد.


بڕیاره‌ به‌ تۆمه‌تی‌ ده‌ركردنی‌ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری‌ باڵای‌ پاكستان له‌ ساڵی‌ 2007دا ده‌رچووه‌.


دادگا داوای‌ له‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ ناو هۆڵی‌ دادگا كرد ده‌ستگیری‌ بكه‌ن، به‌ڵام پاسه‌وانانی‌ موشه‌ڕه‌ف رێگه‌یان به‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی‌ نه‌داو به‌ په‌له‌ له‌ ناو هۆڵی‌ دادگا به‌ره‌و شوێنێكی‌ نادیار دووریان خسته‌وه‌.


پێشتریش دادگا، مۆڵه‌تی‌ خۆكاندیدكردنی‌ په‌روێز موشه‌ڕه‌فی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ ره‌تكردبووه‌وه‌.


په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ساڵی‌ 1999 له‌ كوده‌تایه‌كی‌ سه‌ربازیدا جڵه‌وی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ پاكستانی‌ گرته‌ ده‌ست و ساڵی‌ 2008 ناچار به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ كرا و ماوه‌ی‌ 4 ساڵ له‌ دوبه‌ی‌ ژیانی‌ به‌سه‌ر بردو سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانیدا كه‌ بڕیاره‌ مانگی‌ ئایاری‌ داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، گه‌ڕایه‌وه‌ پاكستان.



18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500