میسر؛ موباره‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانی‌ تۆڕه‌



KNNC

له‌ میانه‌ی‌ رێوشێنێكی‌ توندی‌ ئاسایشیدا حوسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ میسر، له‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانی‌ تۆڕه‌.


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌ میسر بڕیاریدا جارێكی‌ تر موباره‌ك ره‌وانه‌ی‌ زیندان بكرێته‌وه‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی‌ نیسانی‌ 2013، له‌ میانه‌ی‌ رێوشوێنێكی‌ توندی‌ ئه‌منیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ مه‌عادیه‌وه‌ له‌ رێگای‌ ئۆتۆمبیلێكی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ زیندانی‌ تۆڕه‌.


هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی‌ موباره‌ك بۆ زیندانی‌ تۆڕه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ ناوچه‌كه‌یان به‌ مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ موباره‌ك داخست.


هه‌روه‌ك سه‌دان كه‌س له‌ لایه‌نگرانی‌ موباره‌ك وه‌ك ناڕه‌زایی‌ ده‌ربڕینێك به‌رامبه‌ر به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ زیندانی‌ تۆڕه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.


رۆژی‌ رابردوو دادگای‌ تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی‌ میسر  11 ی‌ مانگی‌ داهاتووی‌ بۆ دوباره‌ دادگاییكردنه‌وه‌ی‌ محه‌مه‌د حسنی‌ موباره‌ك ده‌ستنیشانكرد، ئه‌وه‌ش له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو دادگاییكردنه‌كه‌ی‌ له‌دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ خۆپیشانده‌راندا دواخرا، به‌هۆی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ دادوه‌ری‌ دانیشتنه‌كه‌.



18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500