وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا: ئێران هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر كامپی‌ موجاهیدینی‌ خه‌ڵقی‌ ئه‌نجامداوه‌



KNNC

جۆن كێری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا,  ئێران به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كامپی‌ موجاهدین خه‌ڵق له‌ به‌غداد تۆمه‌تبار ده‌كات.


له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌كیه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا، جۆن كێری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، حكومه‌تی‌ تاران هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر كامپی‌ لیبرتی‌ له‌ به‌غداد ئه‌نجامداوه‌.

له‌ مانگی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵدا هیرَرشكرایه‌ سه‌ر كامپی‌ لیبرتی‌(كامپی‌ موجاهیدینی‌ خه‌ڵق) به‌هۆیه‌وه‌ 6  ئه‌ندامی‌ موجاهدین خه‌ڵق كوژران و  زیاتر له‌ 50ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.


جۆن كێری‌ نیگه‌رانیی‌ خۆشی‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر دانیشتوانی‌ كامپی‌ لیبرتی‌ ده‌ربڕی‌ و رایگه‌یاند: له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقی‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ سه‌ر كامپی‌ لیبرتی‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌.


وتیشی‌: "له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی‌ ئه‌وروپا قسه‌ی‌ كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌ندامانی‌ موجاهدین خه‌ڵق، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی‌ بێ‌ ئه‌نجام بوون".



18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500