بۆستن: پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ ئه‌مریكا وێنه‌ی‌ 2 گومانلێكراو بڵاوده‌كاته‌وه‌



KNNC
پۆلیسی‌ ئه‌مریكا وێنه‌ی‌ 2 كه‌سی‌ گومانلێكراو سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ شاری‌ بۆستن بڵاوده‌كاته‌وه‌و روسیاش سه‌ره‌ڕای‌ ئیدانه‌كردن، ئاماده‌ی‌ هاوكاری‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بكات.

ریچارد دیسلۆریه‌ر به‌رپرسی‌ دۆسیه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ بۆستن له‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وێنه‌ی‌ 2 كه‌سیان به‌ گومانی‌ ئه‌نجامدانی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ رۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ی‌ رابردوی‌ شاری‌ بۆستن بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 176 كه‌سی‌ تریش برینداربوون.

دیسلۆریه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، وێنه‌ی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌یان له‌گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌دا ده‌ستكه‌وتوه‌، به‌ر له‌وه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌نجام بدرێت، به‌جۆرێك كه‌ یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ كڵاوێكی‌ یاری‌ به‌یسبۆڵی‌ له‌سه‌ردایه‌و جانتایه‌كی‌ ره‌شی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌كۆڵه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ دوه‌میشیان كڵاوێكی‌ سپی‌ و واده‌رده‌كه‌وێت جانتاكه‌ی‌ له‌سه‌ر شۆسته‌كان دانابێت.

داواشی‌ له‌ هاوڵاتیانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرد زانیاریان له‌باره‌ی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌وه‌ بۆ كۆبكه‌نه‌وه‌.

هاوكات ڤلادێمێر پۆتنی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا له‌وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی‌ یاری‌ هۆكی‌ نێوان وڵاته‌كه‌یی‌ و ئه‌مریكا، ئیدانه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ بۆستنی‌ كردو ئاماده‌یی‌ مۆسكۆشی‌ بۆ هاوكاری‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌كه‌دا ده‌ربڕی‌.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500