جۆن كیری‌: سوپای‌ میسر رێگری‌ له‌هه‌ڵگیرسانی‌ جه‌نگی‌ تائیفی‌ كرد



KNNC
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ستایشی‌ رۆڵی‌ سوپای‌ میسر له‌كاتی‌ شۆڕش و خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت، سوپا نه‌بوایه‌ جه‌نگی‌ تائیفی‌ له‌و وڵاته‌ هه‌ڵده‌گیرسا. 

جۆن كیری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ رایگه‌یاند، سوپای‌ میسر به‌وپه‌ڕی‌ به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ شۆڕش و خۆپیشاندانه‌كانی‌ ساڵی‌ 2011 ی‌ ئه‌و وڵاته‌ كرد، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د حسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ ناچار به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كرا.

جۆن كیری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر سوپای‌ میسر نه‌بوایه‌، ئه‌وا جه‌نگێكی‌ تائیفی‌ و ناوخۆیی‌ له‌میسر هه‌ڵده‌گیرساو به‌هۆیه‌وه‌ خوێنی‌ زیاتر له‌و وڵاته‌ ده‌ڕژاو ستایشی‌ خۆڕاگری‌ و ئارامگرتنی‌ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ كرد.

كیری‌ ئاشكراشیكرد، هه‌ر هاوكاریه‌كی‌ زیاتری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ میسر مه‌رجدار ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ پێشكه‌وتن له‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا ساڵانه‌ بڕی‌ 1 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به‌سوپای‌ میسر ده‌كات.




19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500