له‌ مه‌راسیمی‌ سوێندخواردنیدا پیاوێك هێرشی‌ كرده‌سه‌ر مادۆرۆ



له‌ میانه‌ی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی‌ لایه‌نگرانی‌ ئۆپۆزسیۆندا نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ ڤه‌نزوێلا سوێندی‌ یاسایی‌ خوارد.

سه‌رباری‌ ناڕه‌زاییه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌مه‌راسیمێكدا به‌ به‌شداری‌ سه‌رۆكی‌ ئێران و چه‌ندین وڵاتی‌ ئه‌مریكای‌ لاتین نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی‌ نوێی‌ ڤه‌نزوێلا سوێندی‌ یاسایی‌ خوارد، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌راسیمه‌كه‌ لایه‌نگرانی‌ ئویۆزسیۆن به‌ ته‌پڵلێدان و وتنه‌وه‌ی‌ سرود ناڕه‌زایی‌ خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ مادۆرۆ ده‌ربڕی‌، له‌ كاتی‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا پیاوێك كه‌ جلێكی‌ سوری‌ هاوشێوه‌ی‌ لایه‌نگرانی‌ چاوڤێزی‌ له‌به‌ردا بوو هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر نیكۆلاس مادۆرۆ و مایكه‌كه‌ی‌ لێوه‌رگرت و دواتر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پیاوه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد.

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا مادۆرۆ ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گرت و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری‌ كوشتنی‌ له‌ ئارادابووه‌ و وتیشی‌، دوای‌ مه‌راسیمه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كه‌ قسه‌ ده‌كات.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ ڤه‌نزوێلادا به‌ جیاوازیه‌كی‌ زۆر كه‌مه‌وه‌ نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ ده‌ستهێناو ئه‌نریكه‌ كاپریلیسی‌ ركابه‌ره‌یشی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ و داوای‌ دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان ده‌كات.


20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500