پێكدادانی‌ نێوان لایه‌نگر و نه‌یارانی‌ مورسی‌ 59 برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌



له‌ ئه‌نجامی‌ پێكدادادنی‌ نێوان لایه‌نگران و نه‌یارانی‌ مورسی‌ له‌ شاری‌ قاهیره‌ 59 كه‌س بریندار بوون، نه‌یارانی‌ مورسی‌ داوای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ دادگا ده‌كه‌ن و لایه‌نگرانیشی‌ داوای‌ پاكسازی‌ ده‌كه‌ن.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ سه‌دان كه‌س له‌لایه‌نگرانی‌ گروپی‌ ئیخوان موسلمین، له‌ نزیك بینای‌ دادگای‌ بالاَ له‌ ناوه‌راستی‌ قاهیره‌ خۆپیشاندانێكیان له‌ژێر ناوی‌ ( پاككردنه‌وه‌ی‌ دادگا) له‌ نزیك بینای‌ وه‌زاره‌تی‌ داد له‌ قاهیره‌ رێكخست، خۆپیشانده‌ران دروشمیان له‌ پشتیوانی‌ مورسیدا وته‌وه‌ و ئیدانه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنیان كرد بۆ له‌ناوبردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ مورسی‌ و هه‌زاران لایه‌نگری‌ ئۆپۆزسیۆنیش كه‌ له‌ نزیك گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر له‌ دژی‌ ئیخوان موسلیمین خۆپیشاندانیان ئه‌نجام ده‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی‌ مورسی‌ تووشی‌ پێكدادان بوون و به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م 59 كه‌س بریندار بوون. هێزه‌كانی‌ پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردنی‌ خۆپیشانده‌ران گازی‌ فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش ده‌نگی‌ ته‌قه‌كردن بیستراوه‌.

ئۆپۆزسیۆنی‌ میسر داوای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ ئیخوان موسلیمین هه‌وڵده‌دات ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ئه‌و وڵاته‌ بخاته‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ خۆیه‌وه‌.


20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500