KNNC
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا چه‌ندین بوومه‌له‌رزه به گوڕی جیاواز 6 پارێزگای دیكه‌ی ئێرانی هه‌ژاند.
كه‌ناڵه ره‌سمیه‌كانی ئێران ئاشكرایانكرد، له كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو به كاتی تاران تا به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2013، چه‌ندین بومه‌له‌زه كه گوڕه‌كه‌یان له نێوان 3 بۆ 5 پله به پێوه‌ری ریخته‌َر بووه 6 پارێزگای ئێرانی هه‌ژاندووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌و پارێزگایانه كردووه، بوومه‌له‌رزه لێی داون، كه بریتین له پارێزگاكانی ئه‌سفه‌هان، گه‌یلان، كرمان، بوشه‌هر، ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات و فارسی هه‌ژاندوه.
هێشتا زانیاری ورد سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزانه ئاشكرا نه‌بووه و راگه‌یاندنه‌كانی ئێران ته‌نها ئاماژه به بریندار بوونی ژماره‌یك هاوڵاتی ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین بومه‌له‌رزه ئێرانی هه‌ژاند له‌وانه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای بوشه‌هری هه‌ژاند و هه‌فته‌ی رابردووش به‌مه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7 و له ده‌یا 8 پله به پێوه‌ری ریخته‌ر پارێزگای سیتان و به‌لوچستانی هه‌ژاند.