مالیزیا: ئۆپۆزسیۆن نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاری‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌



KNNC

هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ مالیزیا ده‌ستیپێكرد و ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵی‌ كۆتایی‌ هێنان به‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ 57 ساڵه‌ی‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ده‌ن.


له‌ كاتێكدا لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان خۆیان بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ 57 ساڵه‌ی‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتدار ئاماده‌ كردوه‌، هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد و زیاتر له‌ 4 هه‌زار و 600 كه‌سیش خۆیان كاندید كردوه‌.


سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ عه‌بدولعه‌زیز یوسف ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ یاساو رێساكانی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ ته‌واوه‌تی‌ شه‌فافه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵنیاكرده‌وه‌، پارته‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن نیگه‌رانن و پێیان وایه‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ ژێر چاودێری‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتداردا ناتوانێت بێگه‌رد بێت، به‌ تایبه‌ت له‌وه‌ نیگه‌رانن كه‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتدار رێكخراوه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدارلا به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ قۆڕغكردوه‌.


هاوكات هه‌زاران كه‌س له‌ خۆپیشاندانێكدا داوای‌ هه‌موار كردنی‌ یاساكانی‌ هه‌ڵبژاردنیان كرد.



20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500