KNNC
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 6 پۆینت 6 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر هه‌رێمی باشوری خۆرئاوای چین ده‌هه‌ژێنێت و به‌هۆیه‌وه 113 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو زیاتر له 2 هه‌زارو 600 كه‌سی تریش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چینی بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2013، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مریكا به 6 پۆینت 6 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر مه‌زه‌نده‌ی كردووه، هه‌رێمی سیشوانی له باشوری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته هه‌ژاندوه‌و به‌هۆیه‌وه 113 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی حكومی رایانگه‌یاندوه، زۆرترین زیان به‌ر ناوچه‌ی لۆشانی شاخاوی كه‌وتوه‌و به‌هۆیه‌وه هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و كاره‌با پچڕاون و زۆرێك له باڵَه‌خانه‌و ماڵی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش زیانیان پێگه‌شیتوه‌و گوندی لۆگمینیش به‌ته‌واوی وێران بووه.
له باره‌ی زیانه گیانییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، جگه له‌و 113 كه‌سه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیاتر له 2 هه‌زارو 600 كه‌س برینداربوون.