حسنی‌ موباره‌ك له‌دۆسیه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ت و ساماندا بێتاوان ده‌رچوو



KNNC

دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی‌ میسر بڕیاری‌ بێتاوانی‌ حسنی‌ موباره‌ك له‌دۆسیه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ نایاسایی‌ سه‌روه‌ت و ساماندا ده‌رده‌كات و له‌كاتی‌ ساغنه‌بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و 2 دۆسیه‌یه‌شدا كه‌ له‌سه‌ری‌ ماوه‌، به‌یه‌كجاری‌ ئازاد ده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌میسره‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دادگای‌ تێهه‌ڵچونه‌وه‌ له‌باكوری‌ شاری‌ قاهیره‌ داوایه‌كی‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د حسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ئه‌و ولاَته‌ی‌ په‌سه‌ندكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ بێتاوانی‌ ناوبراو له‌دۆسیه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ت و سامان به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ و فه‌رمانی‌ ئازادكردنی‌ له‌و دۆسیه‌یه‌دا بۆ ده‌ركردووه‌.


ئه‌وه‌ش له‌دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ پێشتر موباره‌ك له‌دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ خۆپیشانده‌رانیشدا له‌لایه‌ن دادگای‌ تاوانه‌كانه‌وه‌ فه‌رمانی‌ بێتاوانی‌ بۆ ده‌ركراو له‌ئێستاشدا ته‌نها 2 دۆسیه‌ له‌سه‌ر ناوبراو ماوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ دۆسیه‌كانی‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌ل و په‌له‌كانی‌ ناو كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و پێشكه‌شكردنی‌ دیاری‌ به‌ دام و ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ نیشتیمانی‌.



20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500