ئه‌ڵمانیا پرسی‌ پێدانی‌ مافی‌ په‌نابه‌ری‌ به‌ دانیشتوانی‌ لیبرتی‌ تاوتوێ‌ ده‌كات



حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیا پرسی‌ پێدانی‌ مافی‌ په‌نابه‌ری‌ به‌ ئه‌ندامانی‌ موجاهدین خه‌ڵقی‌ نیشته‌جێ‌ له‌ عێراق تاوتوێ‌ ده‌كات.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد له‌ نێوان دانیشتوانی‌ كامپی‌ لیبرتی‌ له‌ به‌غداد نزیكه‌ی‌ 100 كه‌سیان پێشتر مافی‌ مانه‌وه‌یان له‌ ئه‌ڵمانیا و وه‌رگتووه‌ وه‌كو په‌نابه‌ر یان وه‌ك ئاواره‌ وه‌رگیراون و له‌ ئێستادا دۆسیه‌كه‌یان له‌ تاتوێ‌ كردندایه‌ و له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا بڕیاری‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ ,یان وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌د كه‌سه‌ ده‌رده‌كه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، پێشمه‌رجی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و 100 كه‌سه‌ روون بوونه‌وه‌ی‌ ناسنامه‌كانیان و نه‌بوونی‌ هیچ جۆره‌ نیگه‌رانیه‌كی‌ ئه‌منییه‌.

پێشتریش حكومه‌تی‌ ئه‌ڵبانیا رایگه‌یاند به‌ هۆكاری‌ مرۆڤدۆستانه‌ مافی‌ په‌نابه‌ری‌ ده‌به‌خشێته‌ 210 ئه‌ندامی‌ موجاهدین خه‌ڵق.

له‌ ئێستادا نزیكه‌ی‌ 3 هه‌زار ئه‌ندامی‌ موجاهدین خه‌ڵق له‌ كامپی‌ لیبرتی‌ له‌ به‌غداد جێگیرن.


21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500