ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌



ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ سیچوانی‌ چین له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێزیش كه‌ناره‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ روسیای‌ هه‌ژاند.

به‌ گوێره‌ی‌ دوایین ئاماره‌كان ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزكه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ سیچوانی‌ چین له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و له‌ ئێستادا نزیكه‌ی‌ 200 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 600 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون و هێشتا پرۆسه‌ی‌ گه‌ڕان به‌ دوای‌ ته‌رمی‌ قوربانیان له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی‌ فریاكه‌وتن و سوپای‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ هێشتا ده‌یان كه‌س له‌ ژێر داوپه‌ردوی‌ بیناروخاوه‌كاندا مابێتنه‌وه‌.

جگه‌له‌وه‌ش زیانێكی‌ مادی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ بیناو باڵه‌ خانه‌و  ژێرخانی‌ ئابوری‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یاندوه‌.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی‌ 6 و له‌ ده‌یان یه‌ك پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ ریخته‌ر ناوچه‌ كه‌نارییه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ روسیای‌ هه‌ژاندوه‌، به‌ڵام هێشتا زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌.
ناوه‌ندی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌  له‌ قۆڵایی‌ 20 كیلۆمه‌تری‌ نزیك دوورگه‌كانی‌ كۆریل بووه‌.


21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500