KNNC
محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر ئاشكرایكرد له رۆژانی داهاتوودا گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌تی میسردا ده‌كات و پابه‌ندبوونی خۆشی به رێكه‌وتننامه‌كانی نێوان ئیسرائیل و میسر دووپاتكرده‌وه.
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر ئاشكرایكرد، دۆخی سیاسی، ئه‌منی و ئابوری وڵاته‌كه‌ی له ئێستادا سروشتیه و رایگه‌یاند: شۆڕشی میسر شۆڕشی برسیه‌كان نه‌بوو به‌ڵكو شۆڕشێك بوو بۆ به‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
وتیشی: "رێكه‌وتننامه ئه‌منیه‌كانی نێوان میسر و ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت و چونكه ئه‌و هاوكاریانه ماوه‌ی 30 ساڵه به‌رده‌وامه و له ئێستاشدا له سه‌ر بنه‌مایه‌كی یه‌كسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
مورسی ره‌تیشیكرده‌وه، ئیخوان موسلمین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی دانابێت و وتی: "شانازی ده‌كه‌م به ئه‌ندام بوونم له له‌نێو ئیخوان موسلیمیندا، به‌ڵام له بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆم و بڕیاره‌كانم له ژێر كاریگه‌ری ئیخواندا نییه.
ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه به‌م نزیكانه گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی هیشام قه‌ندیلدا ده‌كات.
ئه‌و وتانه‌ی مورسی له كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئیخوان موسلمین داوای گۆڕینی وه‌زیری داد و وه‌زیری راگه‌یاندنی كرد به هۆی ئه‌وه‌ی له دوورخستنه‌وه و بێده‌نگكردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی سه‌رده‌می موباره‌كدا ناكارا بوون.