كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی‌ به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت



كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایده‌كات: له‌مڕۆوه‌ ئه‌نجامی‌ به‌رایی هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عیراق راده‌گه‌یه‌نێت, و كوتله‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاساو ئه‌حرایش له‌ پێشه‌وه‌ن.

سایتی‌ ره‌سمی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌ زاری‌ سه‌فا موسه‌وی‌ وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنه‌كه‌وه‌ بڵاویكردته‌وه‌ ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رایی هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی‌ چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت, ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌: راگه‌یاندنی‌ رێژی‌ له‌سه‌دا 10 ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ داده‌نرێت بۆ دوای‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا تۆمار كراون.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ راگه‌یاندنی‌ عێراقی‌ راگه‌یاندوه‌: كه‌ كوتله‌كانی‌ (ده‌وڵه‌تی‌ یاساو ئه‌حرارو مه‌واتن و موته‌حه‌دون) له‌ زۆربه‌ی‌ پارێزگاكان له‌ پێشه‌وه‌ن, ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسای‌ نوری‌ مالكی‌ له‌ پارێزگای‌ به‌غدادو زۆربه‌ی‌ پارێزگاكان له‌ پێشه‌وه‌یه‌و, له‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوریش كوتله‌ی‌ ئه‌حرار و مه‌واتن كێبركێ‌ ده‌كه‌ن.

رۆژی‌ 20ی‌ ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان جگه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.


22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500