ره‌نگه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك كۆتایی به‌ژیانی وه‌رزشی دیڤید ترزگیه‌ بهێنێت



ره‌نگه‌ به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بڕیاره‌ بۆ ئه‌ژنۆی دیڤید ترزگیه‌ی یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یتی ئه‌رجه‌نتنی ئه‌نجامبدرێت، ئه‌و هێرشبه‌ره‌ به‌یه‌كجاری وازهێنان له‌یاریكردن رابگه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌ به‌م نزیكانه‌ دیڤید ترزگیه‌ له‌ئه‌ژنۆیدا نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ پێكانه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت‌و له‌لێدوانێكیشیدا بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ترزگیه‌ رایگه‌یاند نازانێت دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ له‌یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت یان خاڵی كۆتایی یاریكردنی داده‌نێت.
ترزگیه‌ راشیگه‌یاند تا ئێستا هیچ شتێك یه‌كلایینه‌بۆته‌وه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كات بزانێت پزیشكه‌كان چی پێ ده‌ڵێن.
ئه‌و هێرشبه‌ره‌ كه‌ له‌ئه‌رجه‌نتین له‌دایكبوه‌ بۆ چه‌ند یانه‌یه‌ك یاریكردوه‌ دیارترینیان مۆناكۆ‌و یۆڤانتۆس‌و دوا وێستگه‌ی یاریكردنیشی یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یته‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا نازناوی مۆندیالی ساڵی 1998و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی 2000ی به‌ده‌ستهێنا.


11/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500