ئیسپانیا به‌گه‌وره‌ی جیهان ماوه‌ته‌وه‌



له‌ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌گه‌وره‌ی جیهان ماوه‌ته‌وه‌و كرواتیا 5 پله‌ چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌و به‌رازیل له‌پله‌ی نۆزده‌یه‌م گیرساوه‌ته‌وه‌و عێراقیش له‌پاشه‌كشه‌كردن به‌رده‌وامه‌.
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ نوێترین ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌1538 خاڵ له‌سه‌روی لیستی باشترینه‌كان ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌ڵمانیاو ئه‌رجه‌نتینیش وه‌ك مانگه‌كانی پێشوو له‌پله‌كانی دووه‌م‌و سێیه‌م جێگیربوون.
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌جارێك 5 پله‌ی بڕیوه‌و له‌خانه‌ی چواره‌م گیرساوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش به‌هۆی به‌شدارینه‌كردن له‌یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی ساڵی 2014 پله‌یه‌كی تری له‌ده‌ستداوه‌و خانه‌ی نۆزده‌یه‌می دراوه‌تێ.
هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پله‌یه‌كی تر چووه‌ته‌ دواوه‌و به‌كۆكردنه‌وه‌ی 396 خاڵ له‌پله‌ی 96 ده‌بینرێت.
ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كان
1- ئیسپانیا (1538خاڵ)
2- ئه‌ڵمانیا (1428خاڵ)
3- ئه‌رجه‌نتین (1292خاڵ)
4- كرواتیا (1191خاڵ)
5- پورتوگال(1163خاڵ)
6- كۆڵۆمبیا(1154)
7- ئینگلته‌را(1135خاڵ)
8- ئیتاڵیا(1117خاڵ)
9- هۆڵه‌ندا(1093خاڵ)
10-ئیكوادۆر (1056 خاڵ)
11-روسیا (1052 خاڵ )
96- عێراق(396خاڵ)


11/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500