دیگۆ ریباس‌و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گفتوگۆدان



دیگۆ ریباسی یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌ی فۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی‌و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی له‌گفتوگۆدان‌و ئه‌و یاریزانه‌ له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ نزیكبۆته‌وه‌.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا دیگۆ ریباس دانی به‌وه‌دانا ماوه‌یه‌كه‌ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌ستپێكردوه‌، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیاو ئیسپانیا كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی دیگۆ ریباس له‌وه‌رزی داهاتوودا درێسی سورو سپی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌پۆشێته‌وه‌و گفتۆكانی نێوانیشیان قۆناغێكی باشی تێپه‌ڕاندوه‌و له‌گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكبۆته‌وه‌.
له‌وه‌رزی رابردوودا دیگۆ ریباسی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی خواستن له‌یانه‌ی فۆلفسبۆرگه‌وه‌ درا به‌ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو له‌م وه‌رزه‌شدا له‌ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ یاریكرده‌وه‌.


12/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500