ئه‌بیدال ده‌یه‌وێت له‌به‌رشه‌لۆنه‌ بمێنێته‌وه‌



ئیریك ئه‌بیدالی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بمێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ده‌ستی ئه‌و یانه‌یه‌دایه‌.
له‌لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی فوتبۆڵ ئیسپانیا ئیریك ئه‌بیدال وتی "مانه‌وه‌ی له‌ده‌ستی به‌رشه‌لۆنه‌دایه‌و هیواداریشم ژیانی وه‌رزشیم له‌یاریگای كامپ نودا كۆتایی پێبهێنم".
ئه‌بیدال وتیشی "خێزانه‌كه‌م له‌شاری به‌رشه‌لۆنه‌ ئاسوده‌یه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ئه‌و یانه‌یه‌ گرێبه‌سته‌كه‌م نوێبكاته‌وه‌.
گرێبه‌ستی ئه‌و به‌رگریكاره‌ كه‌ ماوه‌ی ساڵێك به‌هۆی شێرپه‌نجه‌و نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی جگه‌ره‌وه‌ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ دوركه‌وته‌وه‌ له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا كۆتایی دێت‌و درێژكردنه‌وه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ ئه‌گه‌رێكی دوره‌، به‌ڵام به‌رشه‌لۆنه‌ پێشتر رایگه‌یاندوه‌ ئه‌بیدال ده‌توانێت جگه‌ له‌یاریكردن به‌شێوه‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام بێت.


12/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500