نانی ئامانجی یه‌كه‌می پاریس سانجێرمانه‌



به‌بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی رۆیشتنی لویس نانی پرتوگالی له‌یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ، ئه‌و هێرشبه‌ره‌ بووه‌ به‌ئامانجی یه‌كه‌می یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی.
رۆژنامه‌ی لۆ پاریزیان بڵاویكردۆته‌وه‌ پاریس سانجێرمان لویس نانی له‌سه‌روی لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ داناوه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت له‌هاوینی ئه‌مساڵدا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكات.
لۆ پاریزیان بڵاویشكردۆته‌وه‌ پاریس سانجێرمان هاوكات له‌گه‌ڵ گرنگیدا به‌واین رۆنی هێرشبه‌ری شه‌یتانه‌ سوره‌كان بۆندێكیشی بۆ گواستنه‌وه‌ی نانی ئاماده‌كردوه‌.
نانی به‌هۆی زیادنه‌كردنی موچه‌ی ساڵانه‌كه‌یه‌وه‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ریونایتد ره‌تكرده‌وه‌و به‌راده‌یه‌كی زۆریش گیرسانه‌وه‌ی له‌یانه‌یه‌كی تری ئه‌وروپا له‌دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ یه‌كلاییبۆته‌وه‌.


12/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500