فیفا لێكۆڵینه‌وه له‌ره‌فتارێكی لویس سوارێز ده‌كات
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له‌ره‌فتارێكی نا وه‌رزشی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای ده‌كات‌و داواش له‌یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌كات له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه.
فابینا سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای به‌ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند فیفا لێكۆڵینه‌وه له‌ره‌فتارێكی لویس سوارێز ده‌كات له‌یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی ساڵی 2014 له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیلی.
سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای راشیگه‌یاند فیفا داوای لێكردون پێش 17ی ئه‌م مانگه به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره بڵاوبكه‌نه‌وه.
سوارێز له‌و یارییه‌دا به‌ئه‌نیشك له‌ده‌موچاوی گۆنزالۆ خارای به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی چیلی دا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیستۆر بیتانای ناوبژیوانی ئه‌رجه‌نتینی پشتی له‌و یاریزانه بوو، ئاگای له‌رووداوه‌كه نه‌بوو.
12/04/2013
|