له‌ چامپیۆنس لیگ ئیسپانییه‌كان میوانی‌ ئه‌ڵمانییه‌كانن



دوا نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ تیرو پشكی یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆ لیگ راكێشران.
له‌ شاری نیۆنی‌ سویسرا به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ بۆ یارییه‌كانی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا، تیرو پشكه‌كه‌ راكێشرا، له‌ یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی‌ بایرن میونخی ئه‌ڵمانی‌ پێشوازی‌ له‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ ده‌كات، ئه‌و یارییه‌ش له‌ رۆژی‌ 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌فته‌یه‌ك دواتر یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ رۆژی‌ 24ی‌ مانگیش یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆندی‌ ئه‌ڵمانی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ ریا لمه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ ده‌كات.
له‌ تیرو پشك یۆرۆلیگیشدا یاری‌ یه‌كه‌م كه‌ 25ی‌ مانگ ده‌كرێت یانه‌ی‌ فه‌نه‌رباخچه‌ی‌ توركی له‌ نێو یاریگای‌ خۆی‌ رووبه‌ڕووی یانه‌ی‌ به‌نفیكای‌ پرتوگالی‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌ یاری دووه‌میشدا یانه‌ی‌ چێڵسی ئینگلیزی‌ ده‌بێته‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ بازلی‌ سویسری‌.
 


12/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500