كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ده‌سته‌ی‌ هانده‌ران‌و راگه‌یاندنی‌ هه‌ولێره‌وه‌



كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ هانده‌ران و نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌و سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ هانده‌ران داوای‌ گۆرانكاری‌ له‌به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌ ده‌كات.
به‌شدار زراری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ هانده‌رانی‌ هه‌ولێر له‌ لاپه‌ره‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌سه‌رپه‌رشتیاری‌ راگه‌یاندنی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر گرتووه‌ به‌وه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ یانه‌كه‌ دژایه‌تی‌ به‌شێك له‌ رۆژنامه‌نوسان و وێنه‌گرانی‌ كردووه‌.
نوسیویشیه‌تی‌ هانده‌رانی‌ هه‌ولێر به‌هۆی‌ لاوازی‌ راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه‌ ئاگاداری‌ هه‌واڵه‌كان نین و نازانن هه‌ولێر له‌ چ رۆژ و چ یاریگایه‌ك یاریی‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ هانده‌رانه‌ له‌نێو یاریگادا.
به‌شدار زراری‌ ده‌ڵێت راگه‌یاندنی‌ یانه‌كه‌ چالاكیه‌كانیان فه‌رامۆش كردووه‌و ته‌نها له‌ بیری‌  سه‌فه‌ركردندان، بۆیه‌ داوا له‌ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌كات هه‌رچی‌ زووه‌ گۆرانكاری‌ له‌ راگه‌یاندنی‌ یانه‌كه‌دا بكات.
له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا ته‌نها یئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ له‌ راگه‌یاندنی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر بوون كه‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانن و له‌ ئێستادا رێبین ره‌مزی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ راگه‌یاندنه‌وه‌و پێشتریش جه‌لال په‌رێشان و سامان بریفكانی‌ له‌و پۆسته‌دا بوون و به‌هۆكاری‌ جیاواز دوركه‌وتونه‌ته‌وه‌.


15/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500