كاراتی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كاری‌ ساخته‌ی‌ كردبێت



سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ كاراتی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ شۆتۆكان له‌ توركیا كاری‌ ساخته‌ی‌ كردبێت و ده‌ڵێت غه‌درمان لێكراوه‌.
دوای‌ گه‌رانه‌وه‌یان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ شۆتۆكان كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ له‌وڵاتی‌ توركیا به‌رێوه‌چوو كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بۆ تیپی‌ كاراتی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ رێكخرا.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردو رایگه‌یاند، توانیویانه‌ 15 میدالیا به‌ده‌ستبهێنن كه‌ 6 میدالیای‌ زێرو 8 میدالیای‌ زیوو میدالیایه‌كی‌ برۆنز بووه‌.
ره‌تیشیكرده‌وه‌ یانه‌كه‌ی‌ كاری‌ ساخته‌ی‌ كردبێت و ته‌مه‌نی‌ یاریزانه‌كانی‌ بچوككرابێته‌وه‌و ده‌ڵێت غه‌درمان لێكراوه‌.
وتیشی‌ به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ بودجه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ببه‌ن.


15/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500