میسی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ له‌یاریه‌كی خێرخوازیدا به‌شداریده‌كات



لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌پاڵ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ، له‌هاوینی ئه‌مساڵدا به‌شداری له‌یارییه‌كی خێرخوازیدا ده‌كات.
كۆمپانیای رێكخه‌ری ئه‌و یارییه‌ خێرخوازییه‌ رایگه‌یاند له‌29ی مانگی 6ی داهاتوودا میسی‌و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ له‌وانه‌ خافێر ماسكیرانۆو ئیمیلیانۆ ئینسواو و ریكی ئه‌لڤارێزو مارتن دیمیكلیس‌و پاپلۆ ئایمارو سێرجیۆ ئه‌گوێرۆو  ئۆگۆستن‌و سه‌رجه‌میان له‌تیپی هاوڕێیانی میسی یاری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها بۆ تیپی جیهانیش رۆبینیۆو دیگۆ ریباس‌و كاسانۆو پاپلۆ ئۆزڤاڵدۆو ماركۆ ماتیرازی‌و ئیریك ئه‌بیدال‌و چه‌ند یاریزانێكی تر یاریده‌كه‌ن.
ئه‌و یاریه‌ خێرخوازییه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی بۆ منداڵه‌ هه‌ژاره‌كانی جیهان ته‌رخانده‌كرێت له‌شاری مدینی كۆڵۆمبیا ئه‌نجامده‌درێت.


16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500