مۆراتی: پۆستی راهێنانی ئینته‌رمیلان بۆ ستراماچۆنی پارێزراوه‌



سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌رمیلان دوپاتیده‌كاته‌وه‌ ئه‌ندریه‌ ستراماچۆنی له‌پۆستی راهێنانی یانه‌كه‌ی دورناخرێته‌وه‌و له‌وه‌رزی داهاتووشدا ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌و راهێنه‌ره‌ ده‌سپێرنه‌وه‌.
له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی فوتبۆڵ ئیتاڵیا مۆراتی سه‌رۆكی ئینته‌رمیلان رایگه‌یاند هیچ نیازیه‌كیان نیه‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی ستراماچۆنی له‌ئه‌ركی راهێنه‌راتی یانه‌كه‌ی‌و ئه‌و پۆسته‌ له‌وه‌رزی داهاتوودا بۆ ئه‌و راهێنه‌ره‌ لاوه‌ پارێزراوه‌.
مۆراتی راشیگه‌یاند : وه‌رزێكی قورسیان تێپه‌ڕاندوه‌و نه‌یانتوانیوه‌ ركابه‌ری ده‌سته‌به‌ركردنی نازناوه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام له‌وه‌رزی داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێكهاته‌كه‌یان نوێبكه‌نه‌وه‌ تا به‌ به‌هێزی بۆ چوارچێوه‌ی ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌.
دوای تێپه‌ڕبوونی 32 هه‌فته‌ به‌سه‌ر یارییه‌كانی كاڵچۆدا ئینته‌رمیلان به‌كۆی 50 خاڵ له‌خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌و له‌ئێستاشدا ته‌نیا هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی ئه‌وروپا ده‌دات.


16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500