مۆرینیۆ ده‌یه‌وێت گارای بگه‌ڕێنێته‌وه‌



خۆزیه‌ مۆرینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان، جارێكی تر ئیزكویل گارای به‌رگریكاری ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی به‌نفیكا بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
رۆژنامه‌ی ئابۆلای پورتوگالی بڵاویكردۆته‌وه‌ مۆرینیۆ ناچار بووه‌ به‌هۆی ئه‌گه‌ری رۆیشتنی كارڤالیۆو رائول ئه‌لبیۆل له‌سانتیاگۆ بێرنابیۆ، گارای بۆ ریاڵ مه‌درید بگه‌ڕێنێته‌وه‌و له‌پاڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌رافائیل ڤاران‌و سێرجیۆ رامۆس‌و كلیپه‌ر پیپی له‌هێڵی به‌رگریدا یاری پێبكات.
ئابۆلا رونیكردۆته‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی گارای بۆ ریاڵ مه‌درید ئاسان ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ خاوه‌نی نیوه‌ی نرخی ئه‌و به‌رگریكاره‌یه‌و هاوكاتیش له‌كڕینه‌وه‌ی یانه‌ی به‌نفیكا بڕه‌ پاره‌یه‌ك قازانج ده‌كات.


16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500