یاریی هه‌ولێرو شورته‌ كه‌مپی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان دواده‌خات



یاریی لوتكه‌ی جه‌وله‌ی داهاتووی خولی بژارده‌ی نێوان هه‌ولێرو شورته‌، كه‌مپی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان بۆ وڵاتی توركیا دواده‌خات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئاشكرایكردوه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی راهێنانی خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كانی مۆندیالی لاوانی مانگی 6ی داهاتوو رووبكه‌نه‌ توركیا، به‌ڵام به‌هۆی یاریی لوتكه‌ی جه‌وله‌ی داهاتووی خولی بژارده‌ی نێوان یانه‌كانی هه‌ولێرو شورته‌ ئه‌و كه‌مپه‌ بۆ كاتێكی تر دواخراوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرایشكردووه‌ فلادیمێر پیترۆڤیچی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی بۆ راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ بانگهێشتكردوه‌و حه‌كیم شاكری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانیش به‌دواخستنی كه‌مپه‌كه‌ رازیبوه‌، چونكه‌ به‌قسه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌ كردنه‌وه‌ی كه‌مپی راهێنان به‌بێ ئاماده‌بوونی یاریزانه‌ سه‌ره‌كیه‌كان هیچ سودێكی نابێت.


16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500