هاوار: بۆ هانده‌رانی‌ ده‌سه‌لمێنم چی‌ بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌م



هاوار مه‌لا محه‌مه‌دی‌ یاریزانی‌ پێشوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ده‌ڵێت ئێستا یاریزانی‌ هه‌ولێرم و له‌ كۆتایی‌ ئه‌م وه‌رزه‌شدا دوا بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ یان رۆیشتن بۆ یانه‌یه‌كی‌ تر ده‌ده‌م.
هاوار مه‌لا محه‌مه‌د دوای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ زه‌وب ئاهن ئه‌سفه‌هانی‌ ئێرانی‌ و به‌ده‌ستگه‌یشتنی‌ نامه‌ی‌ ده‌ستبه‌رداربون لێی‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌ كه‌ی‌ ئێن ئێنی‌ راگه‌یاند، ئێستا یاریزانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێره‌و له‌ریزی‌ ئه‌و یانه‌یه‌دا درێژه‌ به‌ یاریكردن ده‌دات.
وتیشی‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ عێراقدا هه‌ولێر ئاستێكی‌ به‌رز پێشكه‌شده‌كات و هاوار مه‌لا محه‌مه‌دیش ده‌یسه‌لمێنێت چی‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات.
هاوار ره‌تیشیكرده‌وه‌ ناوه‌رۆكی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكات و وتی‌ تا كۆتایی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ هه‌ولێردا یاریده‌كات له‌ كۆتایدا دوا بڕیاری‌ خۆی‌ ده‌دات.


16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500