به‌فه‌رمی چه‌ند یانه‌یه‌كی ئیتاڵی بۆند پێشكه‌شی ماریۆ گۆمێز ده‌كه‌ن



به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا بۆند به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ماریۆ گۆمێز پێشكه‌شی یانه‌ی بایرن میونخ ده‌كه‌ن‌و ئه‌و هێرشبه‌ره‌ش به‌ته‌واوه‌تی رۆیشتنی له‌ئالیانز ئه‌رینا یه‌كلاییكردۆته‌وه‌.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئۆلی فیربه‌ر به‌ریِوه‌به‌ری كاره‌كانی ماریۆ گۆمێز ئاشكرایكردوه‌ یانه‌كانی ئینته‌رمیلان‌و ئه‌ی سی میلان‌و یۆڤانتۆس به‌فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆندی خۆیان پێشكه‌شكردوه‌.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌شیدا رایگه‌یاند گۆمێز به‌ته‌واوه‌تی له‌بایرن میونخ بێزار بوه‌و ده‌یه‌وێت له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان ئه‌و یانه‌یه‌ به‌جێبهێڵێت‌و ناتوانێت له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامبێت.
گۆمێز له‌م وه‌رزه‌دا بووه‌ هاوڕێی كورسی یه‌ده‌گ‌و ئه‌ویش په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا تێكداو له‌ئێستاشدا له‌بۆندی ئه‌و یانه‌ ئیتاڵیانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌.


17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500