چاپی ئه‌لۆنسۆ له‌نێوان مانه‌وه‌و رۆیشتن له‌ریاڵ مه‌دریدایه‌



چاپی ئه‌لۆنسۆی یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌نێوان مانه‌وه‌و رۆیشتن له‌یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدایه‌و له‌كاتێكدا وابڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ دواخستووه‌، باوكی باس له‌وه‌ده‌كات له‌وه‌رزی داهاتووشدا له‌و یانه‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌.
رۆژنامه‌ی كادینای سیری به‌ناوبانگی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌ چاپی ئه‌لۆنسۆ بڕیاریداوه‌ تا مانگی 11ی داهاتوو چاوه‌ڕێی بكات‌و له‌و كاته‌شدا به‌یه‌كجاری درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید یان رۆیشتن له‌سانتیاگۆ بێرنابیۆ یه‌كلاییبكاته‌وه‌.
كادینا سیر بڵاویكردۆته‌وه‌ ئه‌لۆنسۆ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانی راگه‌یاندوه‌ ئاستی ریاڵ مه‌درید له‌ئاینده‌ی خۆی گرنگتره‌و ئه‌گه‌ر دڵنیابوه‌وه‌ كه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ پێویستی به‌تواناكانیه‌تی، ئه‌وا له‌گه‌ڵیاندا ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو، ئه‌وا ماڵئاوایی له‌مێرنگی ده‌كات.
هاوكات باوكی ئه‌و یاریزانه‌ كه‌ به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانیشیه‌تی ئاشكرایكردوه‌ ئه‌ڵۆنسۆ له‌وه‌رزی داهاتوودا له‌و یانه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.


17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500