به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو ڤیلانۆڤا له‌پۆسته‌كه‌یدا ده‌هێڵێته‌وه‌



زۆربه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو تیتۆ ڤیلانۆڤا له‌پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تیپی تۆپی پێیه‌كه‌ی ده‌هێڵێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشی راگه‌یاندوون كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه‌ ناتوانێت له‌كاری راهێنان به‌رده‌وام بێت.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه‌ ماركا ئاشكرایكردوه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ خۆی یه‌كلایكردۆته‌وه‌و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو ڤیلانۆڤا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گه‌وه‌ میسی‌و هاوڕێكانی به‌ڕێوه‌ببات.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماركا ،بلاوگرانا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ڤیلانۆڤایه‌‌و له‌كاتی به‌ڵێی ئه‌و راهێنه‌ره‌ بۆ بۆنده‌كه‌یان به‌فه‌رمی مانه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌ راده‌گه‌ینن.
هاوكات تۆڕی هه‌واڵی فوتبۆڵ ئیسپانیا هه‌واڵه‌كه‌ی ماركای دوپاتكردۆته‌وه‌و ئاشكرایكردوه‌ پێشتر ڤیلانۆڤا به‌یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه‌ ناتوانێت به‌رده‌وام بێت‌و داواشی كردوه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی بكه‌ن تا وه‌ڵامی كۆتاییان بداته‌وه‌.
 


17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500