رۆماریۆ ده‌چێته به‌رده‌م دادگا
به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی خۆسیه ماریا مارینی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل به‌دزیكردن، رۆماریۆی ئه‌ندامی په‌رله‌مان‌و ئه‌ستێره‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سامبا ده‌چێته به‌رده‌م دادگا.
سه‌رچاوه‌كانی نێو دادگاكانی به‌رازیل ئاشكرایانكردوه خۆسیه ماریا مارین له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر رۆماریۆ تۆماركردوه، ئه‌ویش به‌وه‌ی له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا هێرشی كردۆته سه‌ری‌و به‌دز وه‌سفیكردوه كه به‌وته‌ی پارێزه‌كانی ئه‌وه سوكایه‌تیپێكردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل‌و له‌كه‌داركردنی ناوبانگیه‌تی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایشكردوه له‌ماوه‌ی داهاتوودا رۆماریۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی وڵاته‌كه‌یدا ئاماده‌ده‌بێت.
رۆماریۆ پێشتر وتبوی خۆسیه ماریا مه‌دالیای یاریزانێكی یانه‌ی كۆره‌نتنیانزی دزیوه‌و جگه له‌راكێشانی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ماڵی دراوسێیه‌كیه‌وه.
17/04/2013
|