دیل بۆسكی: ریاڵ مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌ركیان ئاسان نابێت



ڤیسێنتی دیل بۆسكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێشبینی ده‌كات ریاڵ مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی بوروسیا دۆرتمۆندو بایرن میونخ روبه‌روی قورسی ببنه‌وه‌.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی دیل بۆسكی رایگه‌یاندووه‌ بوروسیا دۆرتمۆندو بایرن میونخ 2 نێچیری ئاسان نابن بۆ ریاڵ مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌و له‌و 2 یارییه‌دا ریاڵ‌و به‌رشه‌ ئه‌ركیان ئاسان نابێت.
دیل بۆسكی راشیگه‌یاندوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بایرن میونخ‌و دۆرتمۆند 2 یانه‌ی به‌هێزن‌و به‌شایسته‌یی گه‌یشتونه‌ته‌ قۆناغی پێش كۆتایی، به‌ڵام 2 یانه‌كه‌ی ئیسپانیا كه‌مێك له‌پێشترن بۆ گه‌یشتن به‌یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ.
راهێنه‌ره‌كه‌ی ماتادۆر وتیشی ئه‌نجامی یارییه‌كان به‌خۆزگه‌ نییه‌و فیكه‌ی كۆتایی ناوبژیوان یاریه‌كان یه‌كلاییده‌كاته‌وه‌.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500