موچه‌ی یاریزانه‌كانی پریمه‌رلیگ بۆ نزیكه‌ی 2 ملیار یۆرۆ به‌رزده‌بێته‌وه‌



موچه‌ی یاریزانه‌كانی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را بۆ ملیارێك‌و 900 ملیۆن یۆرۆ به‌رزده‌بێته‌وه‌و مانچسته‌رسیتی زۆرترین موچه‌ خه‌رجده‌كات به‌234 ملیۆن یۆرۆ.
له‌راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكراكراوه‌ یانه‌كانی پریمه‌رلیگ له‌م وه‌رزه‌دا ملیارێك‌و 900 ملیۆن یۆریان بۆ یاریزانی كارمه‌نداكانیان خه‌رجكردووه‌، به‌جۆرێك 3 له‌سه‌ر4ی داهاتی یانه‌كانی ئه‌و خوله‌ كه‌ ده‌كاته‌ 2 ملیارو 800 ملیۆن یۆرۆ بۆ موچه‌ رۆیشتووه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 3 وه‌رزی رابردوودا یانه‌كانی پریمه‌رلیگ 4 ملیارو500 ملیۆن یۆرۆیان بۆ یاریزان‌و كارمه‌نده‌كانیان خه‌رجكردوه‌و ئه‌و بڕه‌ش ساڵانه‌  له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.
گاردیان بڵاویشكردۆته‌وه‌ مانچسته‌رسیتی یه‌كه‌م یانه‌یه‌ له‌رووی خه‌رجكردنی موچه‌وه‌و ته‌نیا له‌م وه‌رزه‌دا 234 ملیۆنی وه‌ك موچه‌ داوه‌ به‌476 یاریزان‌و كارمه‌ندی.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500