یاریزانه‌كانی دێرینه‌كانی ریاڵ مه‌دریدو یۆڤانتۆس به‌یه‌كده‌گه‌ن
بڕیاره له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا كه له‌یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئه‌نجامده‌درێت، یاریزانه دێرینه‌كانی ریاڵ مه‌دریدو یۆڤانتۆس به‌یه‌كبگه‌ن.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه له9ی مانگی 6ی داهاتوودا یاریزانه دێرینه‌كانی ریاڵ مه‌دریدو یۆڤانتۆس له‌یاریه‌كی دۆستانه‌دا روبه‌روی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌و بڕیاریشه چه‌ند یاریزانێكی دیاری هه‌ردوو یانه له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌دیارترینیان زێنه‌دین زێدان‌و فیگۆو رۆناڵدۆ‌و نیدڤید به‌شداری بكه‌ن.
بڵاویشیانكردۆته‌وه داهاتی ئه‌و یارییه بۆ پرۆژه‌ی رێكخراوێكی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و پرۆژگرامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌منداڵ ته‌رخانده‌كرێت.
له‌سه‌ر ئه‌و یارییه فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید وتویه‌تی "یاریزانه دێرینه‌كانی ریاڵ‌و یۆڤی له‌و یارییه‌دا مێژوو ده‌وباره‌ده‌كه‌نه‌وه".
19/04/2013
|