یۆرگن كلۆب مانه‌وه‌ له‌ بوروسیا دۆرتمۆند دووپاتده‌كاته‌وه‌



یۆرگن كلۆبی راهێنه‌ری یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند مانه‌وه‌ له‌پۆسته‌كه‌یدا دوپاتده‌كاته‌وه‌، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت به‌ستنه‌وه‌ی به‌راهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌درید له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌و جێی شانازییه‌.
له‌كاتی به‌جێهیشتنی راهێنانه‌كانی بوروسیا دۆرتمۆند یۆرگن كلۆب رووبه‌روی رۆژنامه‌نوسان بوه‌و له‌سه‌ر ئاینده‌ی له‌یانه‌كه‌یدا پرسیاری لێكرا، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی "له‌وه‌رزی داهاتووشدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ راهێنه‌ری بوروسیا دۆرتمۆند ده‌بم، مه‌گه‌ر شتێكی خراپ بكه‌م‌و خۆیان دورم بخه‌نه‌وه‌".
كلۆب راشیگه‌یاند شانازی به‌و هه‌واڵانه‌وه‌ ده‌كات كه‌باس له‌شوێنگرتنه‌وه‌ی خۆزیه‌ مۆرینیۆ ده‌كه‌ن له‌ریاڵ مه‌ریدا، به‌ڵام ئه‌و شه‌یدای دۆرتمۆنده‌و له‌و یانه‌یه‌شدا ده‌مێنێته‌وه‌".
ئه‌و راهێنه‌ره‌ شكۆی بۆ بوروسیا دۆرتمۆند گه‌ڕاندۆته‌وه‌و جگه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی 2 نازناوی بۆندس لیگاو جامێكی ئه‌ڵمانیا له‌م وه‌رزه‌شدا بۆ نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا سه‌ریخستوون.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500