یانه‌كان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نووسراوی‌ ده‌ستی‌ هانده‌ران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌



یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق سه‌رجه‌م یانه‌كان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نوسراوی‌ ده‌ستی‌ هانده‌ران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ش ده‌ڵێت لێپرسینه‌وه‌ی‌ توند له‌گه‌ڵ كارگێری‌ یانه‌كان ده‌كرێت.
ناجح حه‌مود سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌ كه‌ی‌ ئێن ئێنی‌ راگه‌یاند، له‌مه‌ودوا لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ یانه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر هاتوو نوسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ هانده‌ره‌كانیان دروشمی‌ ناوچه‌گه‌رێتی‌ و ره‌گه‌زپه‌رستی‌ تێدا نوسرابێت.
وتیشی‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌كاتی‌ یارییه‌كاندا چاوكراوه‌بن و له‌كاتی‌ بینینی‌ هه‌رنوسراوێكی‌ نه‌شیاودا بیهێننه‌ خواره‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هومام تارق یاریزانی‌ یانه‌ی‌ قوه‌ جه‌وییه‌ سه‌باره‌ت به‌نوسراوه‌كان به‌كه‌ی‌ ئێن ئێنی‌ راگه‌یاند، كاتێك ئه‌و جۆره‌ نوسراوانه‌ ده‌بینن وه‌ك یاریزان بێزار ده‌بن.
پێشتر له‌كاتی‌ یارییه‌كی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر هانده‌ران نوسراوێكیان به‌رزكردبوه‌وه‌و تیایدا نوسیبویان كوردستان به‌شێك نیه‌ له‌ عێراق دواتریش هانده‌رانی‌ قوه‌ جه‌وییه‌ وه‌ڵامیاندانه‌وه‌و نوسیبویان هه‌ولێر پارێزگایه‌كی‌ عێراقیه‌و كوردستان ده‌وڵه‌ت نیه‌.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500