مۆرینیۆ: له‌ریاڵ مه‌درید دڵخۆشم



به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانه‌وه‌ خۆزیه‌ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پورتوگالی ده‌ڵێت له‌ریاڵ مه‌دریدا دڵخۆشه‌و په‌یوه‌ندیشم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌دا زۆر باشه‌.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا مۆرینیۆ رایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌بێزاری ده‌كه‌ن له‌ریاڵ مه‌درید دوره‌ له‌راستیه‌وه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆك‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یانه‌كه‌یدا زۆر باشه‌.
مۆرینیۆ وتویه‌تی ده‌مه‌وێت دوباره‌ی بكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ریاڵ مه‌درید زۆر دڵخۆشم‌و ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا بیریشی لێده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی شاو گه‌یشتنه‌ به‌یاریی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
هاوكات مۆرینیۆ به‌یه‌كلایی ئاماژه‌ی به‌مانه‌وه‌ له‌و یانه‌یه‌دا نه‌كردوه‌و له‌درێژه‌ی لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاشكرایكردوه‌ راهێنه‌رو یانه‌كان له‌كۆتایی وه‌رزه‌دا ئه‌نجامه‌كانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن‌و دواتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بڕیاری كۆتایی خۆیان ده‌ده‌ن.


20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500