خواستی بازاڕ بۆ نه‌وت له‌ساڵی داهاتودا كه‌مده‌كات
خواستی بازاڕ بۆ نه‌وت له‌ساڵی داهاتودا به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری جیهانیه‌وه كه‌م ده‌كات‌و، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی بۆ ئۆپێك دروستكردوه. به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، خواستی بازاڕه‌كانی جیهان بۆ كرینی نه‌وت له‌ساڵی داهاتودا به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری جیهانی‌و مانه‌وه‌ی نه‌وت له‌عه‌مباره‌كاندا رو له‌دابه‌زین ده‌كات. ده‌یڤد فایف سه‌رۆكی به‌شی بازاڕ له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند سه‌رباری دابه‌زینی خواست بۆ كڕینی نه‌وت، كڕیاره‌كان‌و به‌كارهێنه‌رانی نه‌وت ساڵێكی ئارامیان له‌باره‌ی نرخی نه‌وته‌وه له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت، چونكه دیارده‌ی گرانبونی نرخی نه‌وت كێشه‌یان بۆ دروست ناكات. هاوكات رێكخراوی ئۆپێك له‌راپۆرتێكدا نیگه‌رانی خۆی له دابه‌زینی خواستی بازاڕ بۆ نه‌وت ده‌ربڕیوه‌و، به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئۆپێك خواستی بازاڕه جیهانیه‌كان بۆ نه‌ت له ساڵی داهاتودا له‌سه‌دا بیست كه‌م ده‌كات. ئاماژه به‌وه‌شكراوه نه‌وتی عه‌مبار كرا‌و له‌ئاستی جیهاندا زۆرترین رێژه‌ی 10 ساڵی رابردوی تۆماركردوه.