قه‌ته‌ر 2 ملیار دۆلار هاوكاری پێشكه‌شی میسر ده‌كات
میری قه‌ته‌ر له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ میسر له‌دوای روخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی موباره‌ك، 2 ملیار دۆلار هاوكاری پێشكه‌شی قاهیره ده‌كات.
شێخ حه‌مه‌د بن خلیفه ئال سانی میری قه‌ته‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ میسر چاوی به محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كه‌وت‌و وێڕای تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ میسر دوپاتكرده‌وه.
هاوكات میری قه‌ته‌ر جه‌ختی له‌هاوئاهه‌نگی نێوان قه‌ته‌ر و میسر له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی‌و سه‌رمایه‌گوزاری وڵاته‌كه‌ی له میسر و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هێزی كار كردوه‌ته‌وه.
هاوكات نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی میسر له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، حكومه‌تی قه‌ته‌ر له‌پێناو رێگرتن له دابه‌زینی به‌های دراوی میسری‌و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوری میسر، بڕی 2 ملیار دۆلار هاوكاریی پێشكه‌شی حكومه‌تی قاهیره ده‌كات.
12/08/2012
|