عێراق دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته
له‌دوای سعودیه، عێراق ده‌بێته گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی خاو له‌رێكخراوی ئۆپیكدا‌و پێش ئێران ده‌كه‌وێت‌و رۆژانه 3 ملیۆن‌و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت. حسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا عێراق رۆژنه بڕی 3 ملیۆن‌و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌وه‌ش پێش هه‌ر یه‌ك له‌ئێران‌و ئیمارات‌و كوه‌یت كه‌وتووه، له‌دوای سعودیه‌ش بوه‌ته دووه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌رێكخراوی ئۆپیكدا. به‌پێ راپۆرتێكی رێكخراوی ئۆپیكیش، له‌مانگی رابردودا عێراق رۆژانه 3ملیۆن‌و 79 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام ئێران 2 ملیۆن‌و 817 هه‌زار به‌رمیلی به‌رهه‌مهێناوه، به‌وپێیه‌ش عێراق رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل له‌پێش ئێرانه‌وه. هاوكات وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته 3 ملیۆن‌و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت‌و ئاستی هه‌نارده‌كردنیش بۆ 2 ملیۆن‌و 600 هه‌زار به‌رزده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ سه‌روی 114 دۆلار به‌رزبۆیه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه له‌ماوه‌ی 3 مانگی رابردودا.