دوای‌ 18 ساڵ گفتوگۆ روسیا ده‌بێته‌ ئه‌ندامی‌ رێكخراوێك



دوای‌ 18 ساڵ دانوستان له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهانی‌، روسیا بووه‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌و رێكخراوه‌‌و  یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاش پێشوازی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌كات.
به‌ وه‌رگرتنی‌ له‌و رێكخراوه‌دا، روسیا ده‌بێته‌ سه‌دو په‌نجاو شه‌شه‌مین ئه‌ندام‌و تاكه‌ زلهێزی‌ جیهانیش بووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ ئه‌ندامی‌ رێكخراوی‌ بازارگانی‌ جیهانی‌ نه‌بووه‌.
هاوكات كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ ئه‌وروپا پێشوازی‌ له‌و بڕیاره‌ ده‌كات‌و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌ندامبونی‌ روسیا له‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهانیدا كاریگه‌ری‌ باشی‌ بۆ ژیانی‌ ئابوری‌ ئه‌وروپا ده‌بێت، چونكه‌ روسیا سێیه‌م هاوبه‌شی‌ بازرگانی‌ ئه‌وروپایه‌‌و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاش یه‌كه‌م هاوبه‌شی‌ بازرگانی‌ روسیایه‌‌و ته‌نها قه‌باره‌ی‌ بازرگانی‌ نێوان ئه‌ڵمانیاو روسیا 75 ملیار یۆرۆیه‌.


23/08/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500